بە فەرمی پریستیانی سزا درا
یوێفا دوو سكاڵای بێنفیكای ڕەتكردەوە
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند، به شێوه‌یه‌كی كاتی جیانلوكا پریستانتی یاریزانی ئەرجێنتینی یانه‌ی بێنفیكا له یارییكردن راده‌گرن، لە لایەكی دیكەیشەوە دوو سكاڵای بێنفیكاش رەتكرایەوە.
یۆیفا رایگه‌یاندووه به‌پێی مادده‌ی 14ـی فیدراسیۆنه‌كه جیانلوكا پریستیانی به‌شێوه‌كی كاتی تاوه‌كو لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ی یارییه‌كه‌ی بێنفیكا و ریال مه‌درید له یارییكردن راده‌گیرێت و ناتوانێت به‌شداریی یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی پله‌ی ئۆفی قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید بكات.
به‌پێی یاساكانی فیفا و یۆیفا ئه‌گه‌ر تۆمه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستی له‌سه‌ر پریستیانی بسه‌لمێت ئه‌وا بۆ ماوه‌ی 10 یاریی سڕ ده‌كرێت.
لە لایەكی دیكەیشەوە، یۆیفا سكاڵای یانەی بێنفیكای لە دژی ڤینسیۆس جۆنیۆر و فیدریكۆ ڤاڵڤێردی ڕەتكردەوە كە تێیدا یانە پۆرتوگالییەكەی داوای سزادان و راگیرانی ئەو دوو یاریزانەی ریال مەدریدی كرد بوو.