رێباز بێرکۆتی: گفتوگۆی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار زۆر باشە
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان لە هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، دانوستانەکانی نێوان پارتی و یەکێتیی ئەرێنین و بەرەوپێشچوونەکان هیوابەخشن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی شوباتی 2026، رێباز بێرکۆتی، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له هه‌ولێر بە کوردستان24ـی رایگەیاند: لەسەر پۆستی سه‌رۆككۆمار گفتوگۆی زۆر باش له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌یه و دانوستانه‌كان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی ئه‌رێنین.
بێرکۆتی گوتیشی: لێره و له‌وێ هه‌ندێك ده‌نگۆ بڵاوده‌كرێنه‌وه، گوایە گفتوگۆكان گه‌یشتوونه‌ته بنبه‌ست، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگۆیانه دوورن له راستییه‌وه و به‌ره‌وپێشچوونه‌كان هیوابه‌خشن.
هاوکات ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، خه‌ڵكی كوردستان داوایان لێ ده‌كه‌ن، لایه‌نه كوردییه‌كان به یه‌كڕیزی روو له به‌غدا بكه‌ن و گوتاره‌كانیان یه‌كبخه‌ن.