محەممەد زراری: نەبوونی یاسای بودجە هۆکاری سەرەکی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە
بەرێوەبەری گشتیی لە دیوانی چاودێری دارایی رایگەیاند: حكوومهتی ئیتیحادی ههندێكجار باس لهوه دهكات كه پشكی تهواوی ههرێمی كوردستانی ناردووه بهلام ئهمه تهنها بۆچوون و لێكدانهوهی میزاجییه و پشتبهست نییه به هیچ ڕاستی و یاسایهك.
ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی شوباتی 2026، محەممەد زراری بەرێوەبەری گشتیی لە دیوانی چاودێری دارایی، لە کاتی بەشداریکردنی لە ژووری هەواڵی کوردستان24، رایگەیاند: بودجەی ساڵی 2026، تا دەرچوونی ئەو یاسایە، ڕەنگە کێشەکان بەو شێوەیە نەبن، ئەگەر بودجە نەبوو، بەپێی یاسای ئیدارەی مالی (1/12)ی ساڵی پێشوو دەکرێتە بنەما، ئەوە هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بە ڕاستی.
محەممەد زراری گوتیشی: حکوومەت پێک نەهاتووە، کە حکومەت پێک نەیەت یاسای بودجەت نابێت، یاسای بودجە خۆی دەبێ لە حکوومەت بنێردرێت بۆ لیژنەی دارایی پەرلەمان، لەوێ گفتوگۆی لەسەر بکرێت، دوو جار و سێ جار تا ئەو کاتەی کە دەنگدانی لەسەر دەکرێت، بەڵام کاتی زۆری پێویستە، بەڵام ئێستا ئەوەی پەیوەستە بە ساڵانی 2023 تاوەکو ئێستا لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا زۆر گرنگە، چونکە حکوومەتی عێراق باس لەوە بکات پشکی هەرێمم داوە یان بە زیادەوە، بەڵام ئەو بابەتانە هەمووی دوورن لە ڕاستی و ئەو بابەتە بابەتی بەهانە و بێانوو گرتنە بە هەرێمی کوردستان.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، چارەسەرەکانی ئێستا پەیوەندییان بە یاسای بودجەوە هەیە، نەبوونی یاسای بودجە هۆکاری کێشەکانی هەولێر و بەغدایە.
باسی لەوەش کرد، حكوومهتی ئیتیحادی ههندێكجار باس لهوه دهكات كه پشكی تهواوی ههرێمی كوردستانی ناردووه بهلام ئهمه تهنها بۆچوون و لێكدانهوهی میزاجییه و پشتبهست نییه به هیچ ڕاستی و یاسایهك.