ئاوارە و پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان ساڵێکی قورسیان بەڕێ کرد
حكومه‌تی عێراق هیچ هاوكارییه‌كیان ناكات
K24- هه‌ولێر:
ماوەی 6 ساڵە حکومەتی عێراق ئاوڕی لە گرفت و کێشەکانی ئاوارەکانی ناوخۆ نەداوەتەوە، کە لە سنووری ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن، ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانيش ئاشکرای دەکات، ئاوارە و پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان ساڵێکی قورسیان بەڕێ کردووە و ھاوکارییەکانیش زۆر کەمی کردووە.
کەڕاڕ عيسا، یەکێکە لەو ئاوارانەی کە ماوه‌ی 6 ساڵە لە کەمپى بەحركه نیشتەجێیە و دەڵێت: به‌درێژایی ئه‌و 6 ساڵە حكومه‌تی عێراق لێیان نەپرسیوه، ئێستاش دەیانەوێت بەزۆر بمانگەڕێننەوە ناوچەکانمان، کە ھیچ خزمەتگوزاریەکیان لێ نییە.
مەریوان حسن، بەڕێوبەری راگەیاندن لە ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، كه به‌سه‌ر داعشدا سه‌ركه‌وتوون، وڵاتان بریارندا چیتر خزمه‌تی ئاواره‌كان له شوینی ئاواره‌بوونیان نه‌كه‌ن، به‌ڵكو هانیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان و له‌وێ خزمه‌تیان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و پلانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، چونكه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێك له‌و ئاوارانه بۆ ناوچه‌كانیان، بینییان هیچ ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌ك له ناوچه‌كانیان نییه و ژیانیان له مه‌ترسیدایه، بۆیه دووباره گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ئێستا ھەرێمی کوردستان 956 ھەزار و 759 ئاوارە و پەنابەری لە خۆ گرتووە، لەو ژمارەیه‌ش 698 ھەزار و 902 کەس ئاوارەی ناوخۆن و 238 ھەزار و 117 پەنابەری سووری و رۆژئاوای کوردستانن.
له 39%ی ئاواره و پەنابەران لە سنووری پارێزگای ھەولێرن و 41% لە سنووری پارێزگای دھۆکن و لە 21% لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دابەش بوون بە سەر 38 کەمپی جیاوازدا.
ھاوکارییهكانی حکومەتی عێراق بۆ کەمپەکان سنووردارە و کەمترین پێداویستیی رۆژانه‌یان بۆ دابین دەکات، ئەمەش باری سەرشانی حكومه‌تی ھەرێمی کوردستانی قورس‌تر کردووە، جگە لەوەی ماوەی دوو ساڵە ھەموو ھاوکارییەکی بۆ ئاوارە و پەنابەران راگرتووە.
H.B