كریستیانۆ رۆناڵدۆ پشكەكانی یانەیەكی ئەورووپا دەكڕێـتەوە

یانەی ئالمێریای ئیسپانی لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ ٪25ـی پشکەکانی یانەکەی کڕیوەتەوە و دەبێتە خاوەنی یانە ئیسپانییەکە کە لە خولی پلەدووی ئیسپانیا بەشدارە، سعوودییەکان شەش ساڵە خزاوەندارییەتی یانەکە دەکەن و پێشتر تورکی ئەلشێخ خاوەنی یانەکە بوو، ساڵی رابردووش محەمەد ئەلخەریجی بووە سەرۆکی یانەکە و پشکەکانی یانەکەی کڕییەوە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبارەی کڕینەوەی پشکەکانی یانە ئیسپانییەکە دەڵێت: دەمێک بوو دەمویست لە دەرەوەی لاکێشەی سەوز وەبەرهێنان لە تۆپی پێدا بکەم، یانەی ئالمێریا یانەیەکی ئیسپانییە و خاوەنی دامەزراوەیەکی بەهێزە و خەسڵەتی ئەوەی تیدایە زیاتر گەشە بکات، دەمەوێت هاوشانی دەستەی بەڕێوەبردنی یانەکە هەموو هەوڵێک بدەم بۆ ئەوەی یانەکە گەشە بکات و بەرەو پێشەوە بچێت.