5 ئەستێرەی ناودار بە گۆڕانكارییە نوێیەكانی فیفا سەرسامن

لیۆنێل مێسی و كارلێس پیۆڵ
لیۆنێل مێسی و كارلێس پیۆڵ

نزیکەی چوار مانگ بۆ دەستپێکردنی مۆندیالی 2026 ماوە و بۆ جاری یەکەم لە مێژوو، سێ وڵات پێکەوە میوانداری مۆندیال دەکەن، بۆ جاری یەکەمە فیفا ژمارەی هەڵبژاردەکانی بۆ 48 هەڵبژاردە زیاد کرد، زۆربەی ئەستێرەکانی پێشووی تۆپی پێ هاوڕان لەسەر ئەوەی کە جیانی ئینفانتینۆ کاری زۆر باشی بۆ تۆپی پێی جیهان کردووە، بەتایبەتی بڕیاری زیادكردنی هەڵبژاردەكان بە باشترین كاری ئینفانتینۆ وەسف دەكەن.

چاڤی هێرناندێز: نەخێر بۆمن گومانی تێدا نییە لەوەتەی ئینفانتینۆ وەک سەرۆکی فیفا دەستبەکاربووە هەموو شتێک باشتربووە، ئەو زۆر سوودی بۆ تۆپی پێ هەبووە، لە پێشبرکێیەکان، کۆکردنەوەی وڵاتان، گەیاندی هەڵبژاردەی زیاتر بۆ مۆندیال، هەموو ئەمانە سەرکەوتنی گەورەن، خەڵک بەگشتی زیاتر ئارەزووی مۆندیال دەکەن، ئەم پێشکەوتنە لە ئینفانتینۆ و گرووپەکەی پیرۆز دەکەم.


کارلۆس پیۆل: پێموایە ئینفانتینۆ کاری زۆر باش دەکات، هەوڵدەدات تۆپی پێ بە پێشبرکێی نوێ گەشە بکات، ئەو دەیەوێت بەردەوام پاڵەوانێـتییەكان نوێ بکاتەوە نایەوێت ئەم وەرزشە بمرێت، یاریزان یاری بۆ هاندەر دەکات، بۆیە چەند هەڵبژاردەکانی مۆندیال زیاتربێت ئەوەندەش هاندەران زیاتر دەبن، ئەمە بەلای من نایاب و سەرنجراکێشە.

ماتیرازی: تۆپی پێ ئەو دەرفەتەیە کە جیانی بە هەموو خەڵکی بەخشیووە، هەموو وڵاتەکان دەتوانن خەون بەوە ببینن دەتوانن لە داهاتوو بەشداری مۆندیال بکەن، هەموو تیپەکان باشن لە کۆتایشدا باشترین سەردەکەوێت، بێنە بەرچاوت هەڵبژاردەیەکی وەک کیپ ڤاردی خەونە گەورەکەیان کردە راستی، ئەمە خەونی هەمووانە من منداڵبووم خەونی ئەوەم دەبینی لە مۆندیال یاری بکەم، لە کۆتاییدا خەونی هەمووان دێنێتە دی.

کریستیان ڤێری: پێموایە ئینفانتینۆ باسترین سەرۆکە فیفا هەیبووە، هیچ کەسێک وەک ئەو باش نەبووە، بەدواداچوون بۆ هەموو یارییەکان دەکات، هەموو پاڵەوانییەتیەکان. لە هەموو یارییەک ئامادە دەبێت، لە قەتەر، لە ئەمریکا. لە جامی جیهانی ئافرەتان، ئەو دەیەوێت لەگەڵ ستافەکەی سەیری زۆربەی یارییەکانی مۆندیال بکات و لە نزیکەوە ئاگادار بێت.

شنایدەر: ئێستا هەموو هەڵبژاردیەک بۆیەکجاریش بێت چانسی گەیشتنی بە مۆندیال هەیە، زیادکردنی هەڵبژاردەکان وادەکات بەردەوام هەڵبژاردەکان هەوڵبدەین کار بۆ ئەوە بکەن بتوانن یاری لە مۆندیال بکەن، لە رابردوو بەشێک لەو هەڵبژاردانە تەنیا سەیری مۆندیالیان دەکرد، ئێستا خۆیان بەشێکن لە مۆندیال. بۆنموونە من لە کۆراساوبووم ناتوانم وەسفی ئەو هەستە بکەم کە لەوێ هەبوو، ئەوان لە ئێستاوە بەجۆش و خۆرشن بەلای ئەوان جوانترین ساڵە لە ژیانیاندا.