چین رێوشوێن دژی هەڵوەشانەوەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانیان لە ئەمریکا دەگرێتە بەر

بۆرسەی نیویۆرك، دەستیكردووە بە ھەڵوەشاندنەوەی كاری سێ كۆمپانیای تایبەت بە پەیوەندییەكانی چین

ململانێی بازرگانی نێوان ئەمەریكا و ئەمەریكا
ململانێی بازرگانی نێوان ئەمەریكا و ئەمەریكا

K24 – ھەولێر:

چین رێوشوێنی نوێ دژ بە ھەڵوەشاندنەوەی كاری ھەندێك لە كۆمپانیاكانی لەلایەن ئەمریكاوە دەگرێتەبەر.

وەزارەتی بازرگانی چین لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەیداوە، رێوشوێنی نوێ دەگرنەبەر بۆ ئەوەی بەرژەوەندی كۆمپانیاكان بە پارێزراوی بھێڵێت، ئەو ھەنگاوەش دوای ئەوە دێت, كە بۆرسەی نیویۆرك، دەستیكردووە بە ھەڵوەشاندنەوەی كاری سێ كۆمپانیای تایبەت بە پەیوەندییەكانی چین، كە واشنتن پێیوایە پەیوەندی سەربازیان ھەیە.

وەزارەتی بازرگانی چین روونیکردووەتەوە،  ئەو جۆرە كارانەی بەرامبەر بە كۆمپانیاكانی چین دەكرێن، بێڕێزییە بەرامبەر بە ئاسایشی نیشتمانی و لەگەڵ رێساكانی بازاڕ ناگونجێت و تەنانەت زیان بە بەرژەوەندییەكانی وەبەرھێنەران لە وڵاتانی دیكەش دەگەیەنێت.

مانگی كانوونی یەكەم، وەزارەتی بازرگانی ئەمریكا بە دەیان كۆمپانیای چینی خستە نێو لیستی رەشی بازرگانییەوە، بە تۆمەتی ئەوەی پكین كۆمپانیاكانی بەكاردەھێنێت بۆ سەرچاوەكانی تەكنەلۆژیا.

Fly Erbil Advertisment