بارسێلۆنا لە ئامارەكانی ڤیاریال دەترسێت
هانزی فلیك پلانەكانی بۆ یارییەكەی ڤیاریال ئاشكرا دەكات
بارسێلۆنا رووبەڕووی ڤیاریالی سێیه‌می ریزبه‌ندیی لالیگا دەبێتەوە، لەم یارییە بارسێلۆنا ئەستێرەیەكی كاریگەری لەدەست داوە، پێش یارییه‌كه‌ش هانزی فلیكی راهێنه‌ری بلاوگرانا رایگه‌یاند هیچ یارییه‌ك له چامپیۆنزلیگ بوونی نییه و گوتیشی: رێزێكی زۆرمان بۆ نیوكاسڵ یونایتد هه‌یه.
ئەمڕۆ شەممە، بارسێلۆنای پێشه‌نگ له گه‌ڕی بیست و شه‌شی لالیگا له كامپ نوو لە كاتژمێر 06:00ـی ئێوارە میوانداریی ڤیاریال ده‌كا.ت
بارسێلۆنا به كۆكردنه‌وه‌ی 61 خاڵ پێشه‌نگی لالیگای گرتووه و ته‌نیا یه‌ك خاڵ له پێش ریال مه‌دریده‌وه‌یه، ڤیاریالیش 51 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی سێیه‌م دێت.
له‌م یارییه بارسێلۆنا به‌هۆی پێكان له تواناكانی دی یۆنگ بێبه‌ش دەبێت، گاڤیش راهێنانی كردووه، به‌ڵام هێشتا بۆ یارییكردن ئاماده نییه، جێرارد مارتنیش به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته زه‌رده‌كانی یاریی ناكات.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا پێش یارییەكەی ئەمڕۆی بارسێلۆنا بەرامبەر ڤیاریال، یەكەمین پرسیاری رۆژنامەنووسەكان لە فلیك لەبارەی رووبەڕبوونەوەی بارسێلۆنا بوو لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر نیوكاسڵ، لەمبارەیەوە هانزی فلیك گوتی: هیچ یارییه‌كی ئاسان له چامپیۆنزلیگ بوونی نییه، نیوكاسڵیش یانه‌یه‌كی به‌هێزه و له‌م وه‌رزه كاتێك به‌رامبه‌ریان یارییمان كرد تووشی ئه‌سته‌می زۆر بووینه‌وه، به‌لای منه‌وه ده‌بێت هه‌میشه رێزی ركابه‌ره‌كانت بگریت، هه‌مووان ده‌یانه‌وێت بگه‌ن به یاریی كۆتایی، ئێمه و نیوكاسڵیش هه‌مان ئامانجمان هه‌یه.
لەبارەی یارییەكەی ڤیاریال، فلیك رایگەیاند له دوو یاریی رابردوو به‌رامبه‌ر ڤیاریال زۆر به‌به‌خت بووین، تیپێكی زۆر خێران، بۆیه پێویسته به شێوازی خۆمان و به‌بێ هه‌ڵه به‌رامبه‌ریان یاریی بكه‌ین، فلیك دەشڵێت: پێش یارییەكە بڕیار له‌سه‌ر شوێنگره‌وه‌ی دی یۆنگ ده‌ده‌ین، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت پێمانخۆش نییه، یاریزانێكی كوالێتی به‌رزی وه‌كو دی یۆنگ له‌ده‌ست بده‌ین، ناڵێم باشه، به‌ڵام ده‌توانین هه‌لی یارییكردن بده‌ین به چه‌ند یاریزانێكی دیكه، حه‌وت یاریی زۆر گرینگمان له‌پێشه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین یارییه و نابێت هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌ین.
فلیك گوتیشی: زۆر دڵخۆشم به گه‌یشتن به یاریی ژماره 100 له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا، خه‌ونی راهێنه‌رایه‌تیم بوو، چێژ له رۆژ به رۆژی كاركردنم لێره ده‌بینم، هێشتا خول زۆری ماوه و پێشه‌نگبوون بۆ ئێستا هیچ ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵام باشتره كه سه‌ره‌تا پێش ركابه‌ره‌كانمان یاریی ده‌كه‌ین، له كۆتایی وه‌رز باسی ژماره‌كان ده‌كه‌ین، ئێستا ته‌نیا ده‌بێت یاریی دوای یاریی حساباتی خۆمان بكه‌ین، سزای دواكه‌وتنمان له راهێنانه‌كان گۆڕیوه، هیچ كه‌س حه‌زی نه‌ده‌كرد له یارییه‌كان دووربخرێته‌وه، به‌ڵام سزاكه‌مان گۆڕیوه بۆ پێبژاردنی زۆر، ئێستا كه‌س دواناكه‌وێت و هه‌موویان له كاتی خۆیاندا دێن.
ڤیاریال له دواین پێنج یاریی له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان سێ سه‌ركه‌وتن و بهرامبهربوونێك و دۆڕانێكی تۆمار كردووه و تاكه دۆڕانهكهشی له به‌رامبه‌ر خێتافی له هه‌فته‌ی رابردوو بوو، بارسێلۆناش دوای دوو دۆڕانی له‌سه‌ریه‌ك گه‌ری رابردوو له لیڤانتی برده‌وه و گه‌ڕایه‌وه پێشه‌نگایه‌تی، ڤیاریال له دواین پێنج یاریی له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان توانیویه‌تی گۆڵ تۆمار بكات.