لیڤەرپوول پێش یارییەكەی ئەمشەو هەست بە نائومێدی دەكات
لیڤه‌رپوول میوانداریي وێستهام یونایتد ده‌كات، پێش یارییه‌كه‌ش ئارنی سلۆتی به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول وه‌ڵامی ره‌خنه‌كانی له‌باره‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح دایه‌وه و گوتیشی هه‌ستێكی زۆر ناخۆشه یاریزانێك له پێكان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌چی یاریزانێكی دیكه‌مان تووشی پێكان ده‌بێت.
ئەمڕۆ شەممە، 28 شوباتی 2026، لیڤه‌رپوول له گه‌ڕی بیست و هه‌شتی پرێمه‌رلیگ له ئانفێڵد میوانداریی وێستهام یونایتد ده‌كات، لیڤه‌رپوول به كۆكردنه‌وه‌ی 45 خاڵ خانه‌ی شه‌شه‌می پرێمه‌رلیگی گرتووه وێستهامیش 25 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی هه‌ژده‌م دێت.
له‌م یارییه لیڤه‌رپوول به‌هۆی پێكان له تواناكانی فلۆریان ڤێرتز و ئالێكسانده‌ر ئیساك و برادلی بێبەش دەبێت، به‌ڵام فریمپۆنگ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و بۆ یارییكردن ئاماده‌یه.
ئارنی سلۆت بەرگری لە محەمەد سەڵاح دەكات
ئارنی سلۆت، راهێنەری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوول لەبارەی یارییەكەی ئەمڕۆ بەرامبەر وێستهام رایگەیاند فریمپۆنگ ئاماده‌یه و راهێنانی كردووه، به‌ڵام ڤێرتز ئاماده نابێت، دەشڵێت: هەست بە نائومێدی دەكەم هه‌ر جارێك یاریزانێك تووشی پێكان ده‌بێت من تووشی بێهیوایی ده‌بم، هه‌فته‌ی رابردوو پێشبینی ئه‌مرۆم نه‌ده‌كرد به‌م شێوه‌یه چه‌ند یاریزانێكمان له‌گه‌ڵ نه‌بێت، به‌ڵام ئیدی ئه‌مه تۆپی پێیه، پێویسته له‌گه‌ڵی رابێین، هه‌ر كاتێك گووتبێتم نازانم یاریزانێك چه‌ند داده‌بڕێت، زانیومه و نه‌مویستووه ئاشكرای بكه‌م، به‌ڵام به‌راستی ئێستا نازانم ڤێرتز كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئارنی سلۆت گوتیشی: كوالێتییه به‌رزه‌كه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح وایكردووه هه‌مووان چاودێری بكه‌ن و كاتێكیش بۆ ماوه‌یه‌ك گۆڵ ناكات هه‌مووتان باسی ده‌كه‌ن، دیاره ئێوه یارییكردن له جام هه‌ژمار ناكه‌ن، هه‌ر پێش چه‌ند یارییه‌ك بوو گۆڵێك و ئه‌سیستێكی به‌رامبه‌ر برایتۆن له جامی فا كرد، به‌ڵام ئێوه بۆ ئه‌وه‌ی به نه‌رێنی سه‌ڵاح ده‌ربخه‌ن ده‌ڵێن 9 یارییه له پرێمه‌رلیگ گۆڵی نه‌كردووه.
سلۆت ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد ته‌نیا ئەوان نین به سه‌ختی له تیپه‌كانی خواره‌وه ده‌به‌نه‌وه، دەشڵێت: بڕۆن سه‌یری یانه‌كانی دیكه‌ش بكه‌ن، هه‌مووان به‌رامبه‌ر یانه‌كانی خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندی خاڵ له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ئیدی ئه‌مه پرێمه‌رلیگه و هێزی خوله‌كه له‌و شته‌یه.
لیڤەرپوول بەرەو رێگەیەكی راست دەڕوات
لیڤه‌رپوول له دوایین سێ یاریی له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، هیچ گۆڵێكیشی لێنه‌كراوه، دوایین دۆڕانیشی به‌رامبه‌ر مان سیتی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه بوو، وێستهام یونایتدیش له دواین چوار یاریی نه‌دۆڕاوه، به‌ڵام ته‌نیا دوو یاریی بردووه‌ته‌وه و له دوو یارییش به‌رامبه‌ربووه، دوایین دۆڕانیشی له به‌رامبه‌ر چێڵسی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه بوو، لیڤه‌رپوول له دوایین 10 یاریی به‌رامبه‌ر وێستهام نه‌دۆڕاوه و نۆ سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ریان تۆمار كردووه.