گواردیۆلا پەیامێك بۆ ریال مەدرید دەنێرێت
گواردیۆلا: زۆر شت لە ریال مەدرید فێربووین
مانچێسته‌ر سیتی ده‌بێته میوانی لیدز یونایتد، پێش یارییه‌كه‌ش پێپ گواردیۆلای به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری مان سیتی له‌باره‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید له قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ رایگه‌یاند كاتێك رووبه‌رووی باشترین یانه‌ی مێژوو ده‌بیته‌وه ساڵ به ساڵ فێر ده‌بیت و یارییكردنت باشتر ده‌بێت.
ئەمڕۆ شەممە، 28 شوباتی 2026، مانچێسته‌ر سیتی له گه‌ڕی بیست و هه‌شتی پرێمه‌رلیگ ده‌چێته یاریگه‌ی ئیلان رۆد و ده‌بێته میوانی لیدز یونایتد، مان سیتی به كۆكردنه‌وه‌ی 56 خاڵ پله‌ی دووه‌می پرێمه‌رلیگی گرتووه و پێنج خاڵ له ئارسێناڵی پێشه‌نگ دووره، به‌ڵام سیتی یارییه‌ك كه‌متری كردووه، لیدز یونایتدیش 31 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی پازده‌م دێت.
له‌م یارییه مان سیتی به‌هۆی پێكان له تواناكانی ماتیۆ كۆڤاسیچ و گڤاردیۆڵ بێبه‌ش ده‌بێت دوكۆش راهێنانی كردووه، به‌ڵام هێشتا یارییكردنی جێگه‌ی گومانه.
گواردیۆلا: زۆر شت لە ریال مەدرید فێربووین
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا، پێش یارییەكەی ئەمڕۆی مان سیتی لە دژی لیدز یونایتد، پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی رایگەیاند
دوكۆ راهێنانی كردووه به‌ڵام بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بڕیار لای ئەو نییه و ده‌بێت پزیشكەكانی یانەكە یەكلایی بكەنەوە، دەشڵێت: یه‌كێك له شته خۆشه‌كانی پرێمه‌رلیگ ئه‌وه‌یه گه‌شت بۆ چه‌ند یاریگه‌یه‌كی مێژوویی و چه‌ند شارێكی جیاواز ده‌كه‌یت، زۆرێك له یاریگه دێرینه‌كانی ئینگلاندم خۆشده‌وێت و حه‌ز ده‌كه‌م زوو زوو سه‌ردانیان بكه‌م، بیرم نایه‌ت فشاری یه‌كه‌م ناسناوم چۆن بووه، من لێره نیم بۆ ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری ئارتێتا بكه‌م، یارییكردن به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید هه‌میشه سه‌خت بووه، كاتێك به‌رامبه‌ر باشترین یانه‌ی مێژووی چامپیۆنزلیگ یاریی ده‌كه‌یت، فێر ده‌بیت و له جاران باشتر یاریی ده‌كه‌یت.
لەبارەی مانگی پیرۆزی رەمەزان و بەرۆژووبوونی یاریزانەكانی، گواردیۆلا دەلێت: ده‌زانم كۆمه‌ڵێك یاریزانی موسڵمانمان هه‌یه و ئێستا به‌رۆژوو ده‌بن، ئێمه‌ش كۆمه‌ڵێك پسپۆڕی خواردنمان هه‌یه و به‌باشترین شێوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش یاریزانی گه‌وره‌ن و چه‌ندین ساڵه له نێو تۆپی پێن و ده‌زانن چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌م مانگه مامه‌ڵه بكه‌ن، ئێمه له‌م مانگه ره‌چاوی هه‌ندێ شت ده‌كه‌ین، به‌ڵام یاریزانه موسڵمانه‌كانیش ئاگایان له خۆیانه‌وه و ده‌زانن چۆن خۆیان بۆ یارییكردن ئاماده ده‌كه‌ن.
ئەم مانگە بۆ لیدز یونایتد خێر و بەرەكەت بووە
مانگی دوو بۆ لیدز یونایتد خێر و به‌ره‌كه‌ت بووه، له‌م مانگه سێ یاریی كردووه له پرێمه‌رلیگ دوو سه‌ركه‌وتن و به‌رامبه‌ربوونێكی تۆمار كردووه و نه‌دۆڕاوه، له جامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاندیش گه‌یشتووه‌ته قۆناخی چواره‌م، له مانگی دوازده‌وه لیدز یونایتد ته‌نیا له مان سیتی و مان یونایتد یاریی زیاتر دۆڕاوه، به‌ڵام له هه‌شت یارییش به‌رامبه‌ربوون و هێشتا مانه‌وه‌یان له پرێمه‌رلیگ مسۆگه‌ر نه‌كردووه، له دوایین 14 یاریی مان سیتی له پرێمه‌رلیگ ئه‌گه‌ر پێش ئارسێناڵ یاریی كردبێت ته‌نیا یه‌ك یاریی دۆڕاوه، له دوایین 27 یاریی نێوانیشیان مان سیتی 24 یاریی له یانه تازه سه‌ركه‌وتووه‌كانی پرێمه‌رلیگ بردووه‌ته‌وه و یه‌ك دۆڕانی تووشبووه، ئه‌و دۆڕانه‌ش به‌رامبه‌ر لیدز یونایتد بوو.