پێكهاته‌ی نموونه‌یی 2020 بڵاوكرایه‌وه
رۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ره‌نسی پێكهاته‌ی نمونه‌یی بۆ ساڵی 2020 بڵاو كرده‌وه و هه‌ریه‌كه له لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ و محه‌مه‌د سه‌ڵاح له پێكهاته‌كه‌دا بوونیان نییه.
رۆژنامه‌ی لیكیپ بۆ ساڵی2020 پێكهاته‌ی نموونه‌یی بڵاو كرده‌وه و یاریزانانی بایرن میونشن كه له وه‌رزێكدا پێنج نازناویان برده‌وه كۆنتڕۆڵی پێكاتهكهیان كردووه و پێنج یاریزانیان له پێكهاته‌ی نمونه‌یی ده‌بینرێن.
له پێكهاته‌كه‌دا یانه‌ی لیڤه‌رپوول به سێ یاریزان به‌شداری له پێكهاته‌كه كردووه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م یانه‌یه دوای سی ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار نازناوی پرێمه‌رلیگی برده‌وه، به‌ڵام هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د سه‌ڵاح و سادیۆ مانێ له پێكهاته‌كه‌دا نین.
نێیمار دا سیلڤاش ناوی له پێكهاته‌كه هه‌یه به‌ڵام هه‌ریه‌كه له مێسی و كریستیانۆ له پێكهاته‌ی نمونه‌یی رۆژنامه‌ی لیكیپ دانه‌نراون.
گۆڵپارێز: مانوێل نویه‌ر ـ بایرن میونشن
به‌رگریكاران: ئالێكسانده‌ر ئارنۆڵد، ڤان دایك، سێرخیۆ رامۆس، ئالفۆنسۆ دێڤیس
ناوه‌راستكاران: نێیمار، تیاگۆ ئالكانتارا، جۆشوا كیمیچ و كیڤن دی برۆین
هێرشبه‌ران: كه‌ریم بێنزێما و لیڤاندۆڤسكی.