وەزارەتی كشتوكاڵ گرنگی زیاتر بە كەرتی پەلەوەر دەدات
ئەنجومەنێك بۆ كەرتی پەلەوەر پێكدەھێنرێت
K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بۆ زیاتر پەرەپێدان بە كەرتی پەلەوەری، ئەنجومەنێكی لە ھەرێمی كوردستان پێكھێناوە، ئامانجیشیان دەستنیشانكردنی كەموكوڕییەكان و چارەسەركردنی كێشەكانی ئه‌و كه‌رته‌یه، گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ بە كوردستان24ی راگەیاند، دابینكردنی ئالیك بۆ كێڵگە پەلەوەرییەكان گرنگە و پێویستە لەو رووەوە ھاوكاری خاوەن كێڵگەكان بكرێت.
حوسێن حەمە کەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ گوتی: "له رێگه‌ی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌وه، ده‌مانه‌وێت هه‌موو ئه‌و جموگانهی له پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ردا كاران، به‌شداری پێبكه‌ین، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، كه ئێستا ناومان ناوه" لیژنه‌ی باڵای پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ر"، بۆ ئه‌وه‌یه تا به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كێشه و گیروگرفتانه‌ی دێنه به‌رده‌م پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ر، بكه‌ین".
گوتیشی: "كێشه‌كان هه‌مووی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، وه‌ك كێشه‌ی ئالیك، كه نزیكه‌ی (70%)ی تێچووی پڕۆژه‌كانی په‌له‌وه‌ر، ده‌كه‌وێته سه‌ر ئالیك، دوای ئه‌وه سه‌ربڕخانه‌كان، بۆیه په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، له‌م پرۆسه‌یه‌دا هه‌مووان به‌شداریكردنێكی كارا ده‌كه‌ن، بۆیه ئێمه ئه‌و لیژنه‌ی باڵایه‌مان پێكهێناوه، بۆئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌م كه‌رته‌دا كار ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام دابنیشین و ئاگارداری كێشه و گرفته‌كان بن".
د.ی