باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات سەردانی عێراق نەکەن

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا داوای لە ھاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد کە بەھۆی ئاڵۆزی دۆخی ئەمنییەوە، سەردانی عێراق نەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی ئاداری 2026، باڵیۆزخانەکە ھۆشدارییەکی ئەمنیی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای لە ھاووڵاتییانی ئەمریکا لە عێراق کردووە کە ئاگاداری خۆیان و بە ورییاوە ھەڵسەکەوت بکەن، پێویستە ھاتوچۆکانیان سنووردار بکەن.

ڕاشیگەیاندووە کە بەردەوامن لە چاودێرکردنی ئاراستەکردنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ئاسمانیی عێراق و باسی لەوەش کردووە کە باڵێۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، چاودێری ھەڕەشەکان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکات.

هەروەها ئاماژەش بەوەکراوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا کاروبارەکان لە سەرجەم کۆنسوڵخانەکانیان لە عێراق تا کاتێکی نادیار ھەڵپەسێردراون و داوای لە سەرجەم فەرمانبەران کردووە کە لەئیستا لە ماڵەکانی خۆیان، ئەرک و کارەکانیان جێبەجێ بکەن.