ماکرۆن: ئێران چەکی زۆر پێشکەوتووی لە دەستداوە
سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند: بە هەموو شێوەیەک خۆمان ئامادە دەکەین بۆ هەموو ئەو هەڕەشانەی رووبەڕوومان دەبنەوە، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە چەکی ئەتۆمییەوە هەیە.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی ئاداری 2026، رایگەیاند: ئێران چەکی زۆر پێشکەوتوو و تواناکانی لە دەستداوە، هەروەها سەرەڕای هەموو گرژییەکان بەردەوام دەبین لە بەرگرییکردن لە ئەورووپا، توانا سەربازییەکانمان زۆر بەرەو پێشەوەچوونە.
ماکرۆن گوتی: پێویستە ئەورووپا خۆی لە هەڕەشەکان بپارێزێت، دەبێت بە هەموو شێوەیەک خۆمان ئامادەبکەین بۆ هەموو ئەو هەڕەشانەی رووبەڕوومان دەبنەوە بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە چەکی ئەتۆمییەوە هەیە.
سەرۆکی فەرەنسا باس لەوە دەکات، لە دوای جەنگی جیهانی دووەم، فەرەنسا هەوڵی خۆبەهێزکردنی داوە بۆ ئەوەی بەرانبەر هەڕەشەکان بوەستێتەوە.
رۆژی شەممە، 29ـی شوباتی 2026، ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و بەهۆیەوە ژمارەیەک سەرکردەی ئەو وڵاتانە کوژران و لەسەرووی هەموویانەوە عەلی خامنەیی رێبەری ئێران بوو.