پارێزگاری سلێمانی: بەهیچ شێوەیەک سەردانی ناوچەی بۆردوومانکراوی گەڕەکی بەرانان نەکەن

پارێزگاری سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە ماڵەکانیان بن و ئەگەر بۆ کاری پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 3ـی ئاداری 2026، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی راگەیاند، داوا لە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی دەکەین، لە پێناوی پارێزراویی و سەلامەتی خۆیان ، رێگەنەگرتن لە تیمە فریاگوزاریی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەهیچ شێوەیەک سەردانی ناوچەی بۆردومانکراوی گەڕەکی بەرانان نەکەن.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوە داوە، لە ماڵەکانیان بن و لە دەرەوە نەبن و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت ئەو رێگایانە بەکارنەهێنن.

کەمێک پێش ئێستا درۆنێکی خۆکوژ لە گردی ریعایە لە شاری سلێمانی کەوتە خوارەوە. بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دوو کەس بریندار بوون.