ئه‌مریكا ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی خۆی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گوازێته‌وه‌

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگەیاند، لە ڕێگەی هێزێكی وەزارەتی دەرەوە، هاوکاری نزیکەی شەش هەزار و 500  ئەمریکیان کردووە لە دەرەوەی وڵات، لەنێویاندا پێشکەشکردنی رێنمایی ئەمنی و یارمەتی گەشتکردن.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند لە 28ی شوباتەوە زیاتر لە 17500 هاووڵاتی ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە ئەمریکا و تەنیا له‌ 3 ی ئاداری 2025ه‌وه‌ زیاتر لە 8500 هاووڵاتی ئەمریکی گەڕاونەتەوە ئەمریکا.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، زۆرێک لە ئەمریکییەکانی دیکە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان بەجێهێشتووە بۆ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا و ئاسیا و هەندێکی دیکەش به‌رێگاوه‌ن بۆ ئەمریکا.

جەخت لەوە دەکرێتەوە، لە ڕێگەی هێزێكی وەزارەتی دەرەوە، هاوکاری نزیکەی شەش هەزار و 500  ئەمریکیان کردووە لە دەرەوەی وڵات، لەنێویاندا پێشکەشکردنی رێنمایی ئەمنی و یارمەتی گەشتکردن.

باس لەوەش کراوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هاوکاری هەر هاوڵاتییەکی ئەمریکی لە دەرەوەی وڵات کە بیەوێت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبهێڵێت.