دەستەی دەریایی بەریتانیا: کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە کوەیت کرایە ئامانج
دەستەی دەریایی بەریتانیا، رووداوێکی ئەمنی لە نزیک بەندەرێکی ستراتیژیی کوەیت راگەیاند، کە تێیدا کەشتییەکی نەوتهەڵگر کراوەتە ئامانج و بووەتە هۆی دزەکردنی نەوت بۆ ناو دەریا.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی ئاداری 2026، دەستەی دەریایی بەریتانیا، لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت:کە ئاگادار کراونەتەوە لە بەئامانجگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە نزیک بەندەری موبارەک لە کوەیت.
دەستەکە ئاماژەی بەوە دا، رووداوەکە لە دووریی نزیکەی 30 میلی دەریایی لە باشووری رۆژهەڵاتی بەندەری موبارەکی گەورە رووی داوە.
باسی لەوەش کردووە، "دزەکردنی نەوت لە ئاوەکەدا تێبینی کراوە، کە رەنگە لێکەوتەی ژینگەیی بەدوای خۆیدا بهێنێت". جەختیشی کردەوە، کە هیچ حاڵەتێکی ئاگرکەوتنەوە تۆمار نەکراوە و سەرجەم دەستەی کەشتییەکە سەلامەتن.