نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و گەیشتە زیاتر لە 93 دۆلاری
ئەمڕۆ هەینی 6ـی ئاداری 2026، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەیەکی گەورەی بەخۆوە بینی و نرخی نەوتی خاوی برێنت بەربەستی 93 دۆلاری تێپەڕاند، ئەمەش دوای ئەوەی بەڕێژەی زیاتر لە 9.5% بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی بازاڕی وزە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 92.52 دۆلار، لە کاتێکدا لە داخستنی پێشوودا بە 85.41 دۆلار مامەڵەی پێوەکرابوو.
هاوکات، نەوتی خاوی ئەمریکی (WTI) گەشەیەکی زیاتری بەخۆوە بینی و بەڕێژەی 12.5٪ بەرزبووەوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی ئەمریکی گەیشتە 91.20 دۆلار، دوای ئەوەی لە کۆتا پێشووی بازاڕدا لە ئاستی 81.01 دۆلاردا جێگیر ببوو.
ئەم بەرزبوونەوە خێرایەی نرخی وزە لە کاتێکدایە کە بازاڕە جیهانییەکان بەهۆی ئاڵۆزییە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکەوە تووشی ناجێگیریی بوون، ئەمەش وایکردووە تێچووی وزە لە ئاستێکی پێوانەییدا بەرز ببێتەوە.