کلۆپ باس لە گواستنەوەی بەرگریکاری نوێ دەکات
کلۆپ باس لە گواستنەوەی بەرگریکاری نوێ دەکات
K24- هەولێر
یۆرگێن کلۆپ، بەرێوەبەری هونەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئاشکرای دەکات ئەستەمە لەم بارودۆخەدا بتوانن ئەم زستانە هیچ بەرگریکارێک بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.
بەرێوەبەری هونەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا لە جامی فای ئینگڵاند سەبارەت بە گواستنەوەی بەرگریکاری نوێ بۆ یانەکەیان گووتی '' ناتوانم بڵێم ئەم زستانە هیچ یاریزانێک ناگوازینەوە، بەڵام ئەگەر سەیری بارودۆخەکە بکەین، ئەوا بۆمان روون دەبێتەوە بە هۆی ئەو قەیرانە داراییەی سەری هەڵداوە، گواستنەوەی یاریزانی نوێ هەندێک قورس بووە، بەڵام چاوەڕێ دەکەین بزانین چی دەبێت ''.
لیڤەرپوول لە سەرەتای ئەم وەرزە هەردوو بەرگریکاری ناوەڕاستی یانەکەی، ڤیرجیل ڤان دایک و جۆی گۆمێزی بە هۆی پێکان تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە لەدەستداوە و دەنگۆیەکیش هەیە دوو بەرگریکار بۆ شوێنگرەوەیان بگوازنەوە.