پزیشکیان: جەخت لە دراوسێیەتی باش دەکەینەوە و مافی وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانمان هەیە
سەرۆککۆماری ئێران، نوێترین هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە پەیوەندییە ناوچەییەکان و پرسی بەرگری راگەیاند، هاوکات جەختی لە هاوسەنگی نێوان ردیپلۆماسی و بەرگری کردەوە.
شەممە 7ـی ئاداری 2026، مەسعوود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران، رایگەیاند،"کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە جەخت لەسەر پاراستن و بەردەوامبوونی پەیوەندییە دۆستانەکان لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچەکە دەکاتەوە"، ئاماژەی بەوە شکردووە، ئەم پەیوەندییانە دەبێت لەسەر بنەمای دراوسێیەتی باش و رێزگرتنی بەرامبەر لە سەروەریی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی وڵاتان بن".
سەرۆک کۆماری ئێران لە درێژەی قسەکانیدا پەیامێکی توندی ئاراستەی نەیارانی وڵاتەکەی کرد و گوتی: "پەیڕەوکردنی سیاسەتی دراوسێیەتی، بە هیچ شێوەیەک بە واتای دەستبەرداربوون لە مافە سەرەکییەکانمان نییە."
پزیشکیان جەختی کردەوە، خواستی ئێران بۆ ئاشتی لە ناوچەکەدا، مانای ئەوە نییە کە ئێران دەست لە بەرگریکردن لە خۆی بەرانبەر هەر جۆرە دەستدرێژییەکی سەربازیی لە لایەن ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنییەوە هەڵبگرێت.
ئەم لێدوانانەی پزیشکیان لە کاتێکدایە کە تاران هەوڵ دەدات لە لایەک پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و دراوسێی بەرەو پێش ببات، هاوکات لە لایەکی دیکەشەوە وەک وەڵامێک بۆ هەڕەشە دەرەکییەکان، جەخت لە ئامادەیی سەربازیی خۆی دەکاتەوە.