پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی 8ـی مارس
ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ـی ئاداری 2026، سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکیدا بەبۆنەی 8ـی مارس، رۆژی جیهانیی ئافرەتان، رایگەیاند، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی ئافرەتانی کوردستان، عێراق و سەرانسەری جیهان دەکەم.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی
بەبۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، پیرۆزبایی لە ئافرەتانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. پێزانینم بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانی ئافرەتانی کوردستان هەیە کە هەمیشە بەشێکی سەرەکیی لە خەبات و کۆڵنەدانی گەلەکەمان بوونە و قورسایی شۆڕش و قوربانیدان لەسەر شانی ئەوان بووە. لەم بۆنەیەدا هیوای بەختەوەری و سەرفیرازی و سەرکەوتن بۆ هەموو ئافرەتانی کوردستان دەخوازم.
بەبۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، پیرۆزبایی لە ئافرەتانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) March 8, 2026
پێزانینم بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانی ئافرەتانی کوردستان هەیە کە هەمیشە بەشێکی سەرەکیی لە خەبات و کۆڵنەدانی گەلەکەمان بوونە و قورسایی شۆڕش و قوربانیدان لەسەر شانی ئەوان بووە. لەم بۆنەیەدا…