کەشناسیی هەرێم: باران بەردەوام دەبێت

بەڕێوبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت باران لەسەرجەم ناوچەکانی کوردستان ببارێت.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ یەکشەممە، 8-3-2026، ئاسمان هەوری تەواو بێت و بارانیش لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان بەشێوەی نمەباران و مامناوەند ببارێت، ئاماژەی بەوەشکرد، کاریگەری ئەم شەپۆلە تا بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە بەردەوامی دەبێت، هەروەها لە لووتکەی شاخە بەرزەکان بەفر دەبێت. پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بەپلەی سیلیزی 

هەولێر: 13 پلەی سیلیزی 

پیرمام: 9 پلەی سیلیزی

سۆران: 9 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران: 3 پلەی سیلیزی 

سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی

دهۆک: 10 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 11 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی

سبەى دوو شەممە 9-3-2026 

بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشبینی کەشی سبەینێ دووشەممەی کردووە و رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت هەندێ کات بۆ پەلە هەور دەگۆڕێت، ئەگەری نمە باران تەنیا لەسەر بەشێک لەناوچە شاخاوییەکان هەیە بە شێوەی نمە بارانی کەم، بەڵام پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 15 پلەی سیلیزی 

پیرمام: 12 پلەی سیلیزی

سۆران: 13 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی 

سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی

دهۆک: 13 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی