لیندزی گراهام: رهوانییه ئایەتوڵڵا تویتهری ههبێت و ترهمپ نەیبێت
"بڕیارەکەی تویتەر هەڵەیەکی زۆر گەورەیە"

K24 - ھەولێر
کۆمپانیای تویتەر، چالاکترین ئەکاونتی سڕییەوە، کە ئەکاونتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بوو، ئەمەش ناڕەزایی لایەنگر و کەسە نزیکەکانی بەدوای خۆیدا هێنا.
لیندزی گراهام، گەورە سیناتۆری کۆماریی ئەمەریکی و نزیک لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە زنجیرە تویتێکدا رەخنە لە بڕیارەکەی تویتەر لەدژی ترەمپ دەگرێت.
گراهام نووسیویەتی "رەنگە بەهۆی ئەو قسانەم، تویتەر منیش بلۆک بکات، بەڵام من ئەو چارەنووسەم قبوڵە. (تویتەر) بڕیاری ئێوە بۆ هەڵپەساردنی تویتەری سەرۆک ترەمپ، هەڵەیەکی گەورەیە. ئایەتوڵڵا دەتوانێت تویت بکات، بەڵام ترەمپ نا، ئەمە زۆر نیشاندەدات لەسەر ئەو کەسانەی تویتەر بەڕێوەدەبەن".
لە تویتەکانیدا گراهام ئاماژە بەوە دەدات لەمەودوا شەڕدەکات لەدژی ئەو کۆمپانیا گەورانەی تەکنەلۆژیا، رەخنەش لە وڵاتەکەی دەگرێت کە تێیدا کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیا پاراستنیان هەیە و ناتوانرێت سکاڵایان لەدژ تۆماربکرێت، دەشڵێ "هەموو ئەمانە، بەهۆی ئەوەیە کۆنگرێس ئەو پاراستنەی پێداون".
كۆمپانیای تویتهر درەنگانی هەینی، ههژماری تایبهتی دۆناڵد ترهمپی بهتهواوهتی سڕیهوه و رایگهیاند، جارێكی دیكه دۆناڵد ترهمپ ناتوانێت ببێتهوه خاوهنی ھەژمار لە تۆڕی كۆمهڵایهتیی تویتهر، لهبهرئهوهی ههم یاساكانی تویتهری پێشێل كردووه، هەم هانی هاووڵاتییانی ئهمەریكای داوه، بۆ نانەوەی پشێوی و ئاژاوه له ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمەریكادا.
ئهو بڕیارهی كۆمپانیای تویتهر لهكاتێكدایه، پێشتر ههریهكه له كۆمپانیاكانی فهیسبووك، ئینستاگرام و تویتهر بۆ ماوهی 24 كاتژمێر ههژماری تایبهتی ترهمپیان راگرتبوو.
دۆناڵد ترەمپ، تەنانەت پێش دەستپێکی سەرۆکایەتیی لە ساڵی 2017ـەوە بەردەوام لە دژی میدیاکان قسەی کردووە و تۆمەتباریان دەکات بەوەی راستیەکان دەشێوێنن، بەردەوامیش تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەتایبەتی تویتەری بەکاردەهێنا بۆ دەربڕینی رای خۆی و هێرشکردنە سەر نەیارەکانی، بەڵام لەگەڵ کۆتاییهاتنی سەرۆکایەتییەکەی، ئەو سەکۆیەشی لەدەستدا.
ئەوەی تویتەر ترەمپی پێ تۆمەتبار دەکات، ئەو توندوتیژی و ئاڵۆزی و شەڕەیە کە لە 6-1-2021 لە باڵەخانەی کاپیتۆڵ دروستبوو، کاتێک لەدوای گوتارێکی ترەمپ، لایەنگرانی هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی کاپیتۆڵ و کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران، کە بۆ پەسەندکردنی سەرکەوتنی جۆو بایدن، لە هەڵبژاردنی ئەمەریکا بەڕێوەدەچوو و لە ئەنجامی توندوتیژییەکانیشدا، چوار هاووڵاتیی ئەمەریکی کوژران.
هـ.ر.