سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆچی دوایی باوکییەوە، سەرەخۆشی لە جوتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ـی ئاداری 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە جووتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری کرد بۆ کۆچی دوایی باوکی.
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.