وەزیری جەنگی ئەمریکا: موجتەبا خامنەیی بریندارە
وەزیری جەنگی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران ستراتیژیەتی گۆڕیوە و زۆرترین مووشەک و درۆن دروست دەکات.
ئەمڕۆ هەینی، 13ـی ئاداری 2026، پیت هێگسەس وەزیری جەنگی ئەمریکا رایگەیاند: راگەیەنراوەکەی دوێنی موجتەبا خامنەیی بۆ هەفتەیەک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، چونکە ئەو بریندارە.
هەروەها گوتیشی: 15 هەزار ئامانجمان لە ئێران پێکاوە، چەندین ساڵە ئێران هەڕەشە لە کەشتیەکانی گەرووی هورمز دەکات، بە تەواوی سیستەمی مووشەکی و دەریایی ئێران لەناو دەبەین.
دەشڵێت: ئێران ستراتیژیەتی گۆڕیوە و زۆرترین مووشەک و درۆن دروست دەکات.
هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە"ئێمە خەڵکی ئاسایی ناکەینە ئامانج بەڵکوو ئێرانە وادەکات.
دەربارەی ئەو راپۆرتەی بڵاوبووەتەوە" دەربارەی کالیفۆرنیا" هیچ کاریگەری لەسەر ئێمە نابێت چونکە ئێمە راهاتووین لەسەر راپۆرت و هەواڵی خراپ.
لەلای خۆیەوە سوپاسالاری ئەمریاک دان کەین گوتی: ئاسمانی ئێرانمان بەدەستەوەیە، کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکمان لە عێراق بەهۆی کێشەی تەکنیکی بووە، لە بەدەستهێنانی ئامانجە سەربازییەکانمان بەردەوام دەبین، ئێران گەرووی هورمزی داخستووە.