هه‌رێم بوڕهان به‌ باشترین راهێنه‌ری كوردستان بۆ 2020 دیاریكرا

له‌ پرسی كوردستان24 بۆ باشترین راهێنه‌ری كوردستان بۆ ساڵی 2020 هه‌رێم بوڕهان راهینه‌ری یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ توانی 1379 ده‌نگ به‌ده‌ستبێنێت كه‌ ده‌گاته‌ رێژه‌ی 31%ـی كۆی ده‌نگه‌كان.

هه‌رێم بوڕهان راهێنه‌ری یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌ باشترین راهێنه‌ری 2020 ده‌ستنیشانكرا
هه‌رێم بوڕهان راهێنه‌ری یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌ باشترین راهێنه‌ری 2020 ده‌ستنیشانكرا

له‌ راپرسی كوردستان24 بۆ باشترین راهێنه‌ری كوردستان له‌ ساڵی 2020، هه‌رێم بوڕهان راهێنه‌ری یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌ زۆرترین ده‌نگ بووه‌ براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ و پێش ركابه‌ره‌كانی كه‌وته‌وه‌.

هه‌رێم بوڕهان پێشتر كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بووه‌، وه‌كو یاریزانی یاری بۆ یانه‌كانی شێروانه‌، سلێمانی، هه‌ولێر، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و نه‌ورۆز كردووه‌،

 له‌ یه‌كه‌مین ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تی توانی له‌ ماوه‌ی 2 ساڵ یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له‌ خولی پله‌دوو بۆ خولی نایابی كوردستان سه‌ربخات، به‌مه‌ش توانی له‌ راپرسی كوردستان24 بۆ باشترین راهێنه‌ری ساڵ توانی 1379 ده‌نگ به‌ده‌ستبێنێت كه‌ ده‌گاته‌ رێژه‌ی 31%ـی كۆی ده‌نگه‌كان.

ئه‌نجامی كۆتایی رێژەی دەنگەکانی باشترین راهێنەری 2020

1ـ هەرێم بوڕهان راهێنه‌ری یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ (1379)

2ـ سەمیر بابۆ راهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر (487)             

3ـ یونس سلێمان راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی نه‌ورۆز (440)

4ـ رزگار عەلی راهێنه‌ری یانه‌ی سیروانی نوێ (198)

5ـ محەمەد یوسف راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ (168)

6ـ مەحموود مەجید راهێنه‌ری یانه‌ی برایه‌تی (158)

هه‌رێم بوڕهان راهێنه‌ری یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌ باشترین راهێنه‌ری 2020 ده‌ستنیشانكرا
هه‌رێم بوڕهان راهێنه‌ری یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌ باشترین راهێنه‌ری 2020 ده‌ستنیشانكرا