روونکردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە
"ناوی خۆتان له هیچ كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به عومره‌كاران تۆمار نه‌كه‌ن"

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، گه‌شتی عومره له مانگی شوباتی (2020)ه‌وه له لایه‌ن سعودیه‌وه وه‌ستاوه، تا ئێستا هیچ بڕیارێكی نوێ نییه، بۆیه هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه، ناوی خۆیان له هیچ كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به عومره‌كاران تۆمار نه‌كه‌ن.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
روونکردنەوەیەک لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە
ھاوڵاتیانی ئازیز
دوای وەستانی گەشتەکانی عومرە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ٢٨⁄ ٢⁄ ٢٠٢٠ تاوەکو ئەمرۆ ھیچ بریارێکی فەرمی لەلایەن ووڵاتی عەرەبستانی سعودیەوە نیە بۆ دەست پێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە بۆ ھاوڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان، بۆیە ھاوڵاتیانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە تاوەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەفەرمی دەست پێکردنەوەی گەشتی عومرە رانەگەێنێ ئەوە ناوی خۆیان لای ھیچ کۆمپانیایەکی تایبەت بەعومرەکاران تۆمار نەکەن.
لەھەمان کاتدا سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرە ئاگادار دەکەینەوە کە ناتوانن بەبێ دەرچوونی بریاری فەرمی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ھیچ ھەنگاوێک بنێن، بەپێچەوانەوە بەپێ ی یاسا‌و رێنمایەکان مامەڵەيان لە گەل دەكرێت.
لەگەڵ ڕێزماندا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە
١٢⁄١⁄٢٠٢١
د.ی