بکوژی دکتۆر دلێر ساڵح لە بازگەیەکی دیالە دەستگیرکرا

پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە، تیمەکانی پۆلیسی هەولێر هەر زوو توانییان ناسنامەی تۆمەتباری کوشتنی دکتۆر دلێر ساڵح دەستنیشان بکەین بەناوی (ز. ع. ح. ع) خەڵکی دیالە لەدایکبووی 2005ـە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی ئاداری 2026، دوای ئەوەی لە گەڕەکی (ئاری - شۆڕش) لە شاری هەولێر ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە مامۆستایەکی زانکۆ بەناوی (دکتۆر دلێر ساڵح) کە سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر بوو لە کۆلێژی زانستی زانکۆی سەڵاحەددین، کوژراوە و تەرمەکەی و ماڵەکەشی سوتێنراوە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە داوە، تیمەکانی پۆلیسی هەولێر هەر زوو توانییان ناسنامەی تۆمەتبار دەستنیشان بکەین بەناوی (ز. ع. ح. ع) خەڵکی دیالە لەدایکبووی 2005.
هەروەها پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە، بە گوێرەی بەدواداچوونەکان تۆمەتبار دوای کوشتی (دکتۆر دلێر) ئۆتۆمبێلەکەشی بردووە و کاتژمێر 12:39 خولەک هەولێری جێهێشتووە.
هاوکات پۆلیسی هەولێر دەڵێت: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی فیدراڵ بەتایبەت بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکووک و دیالە، کاتژمێر 5:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ تۆمەتبار لە بازگەی (خان بەنی سەعد) لە دیالە بە خۆی و ئۆتۆمبێلەکەوە دەستگیر کرا و دواتریش هەماهەنگی کرا بۆ ئەوەی تۆمەتباری بکوژ بۆ گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان ڕادەستی دادگا بکرێت.