یوێفا نرخی بلیتی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەکات

چامپیۆنزلیگ
چامپیۆنزلیگ

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا '' یوێفا '' نرخی بلیتی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ کە بڕیارە رۆژی 30ـی مانگی ئایاری ئەمساڵ لە یاریگای پوشکاش ئارێنا، لە بوداپێست پایتەختی هەنگاریا بکات ئاشکرا دەکات و نرخەکان لە 70 یۆرۆ دەست پێدەکات.

یوێفا بڵاویکردووەتەوە هاندەران دەتوانن لە ڕێگەی پۆرتاڵی فەرمی UEFA.COM داوای کڕینی بلیتی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بکەن، بلیتەکان تا 19ـی ئازار بەردەست دەبن، دواتریش بلیتەکان بە تیروپشک دابەشدەکرێن.

نرخی بلیتەکان بەپێی پۆلێنەکان بەم شێوەیەیە:

بۆ هاندەرانی هەردوو تیمەکە: 70 یۆرۆ

پۆڵینی یەکەم: 180 یۆرۆ

پۆڵینی دووەم: 650 یۆرۆ

پۆڵینی سێیەم: 950 یۆرۆ

بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان: 70 یۆرۆ (لەگەڵ بلیتێکی بێبەرامبەر بۆ هاوەڵەکەی)