سوپای ئیسرائیل: بەدوای موجتەبا خامنەییدا دەگەڕێین

سوپای ئیسرائیل هەڕەشەی توند لە رێبەری باڵای نوێی ئێران دەکات و رایدەگەیەنێت، سەرەڕای ئەوەی موجتەبا خامنەیی دەرناکەوێت و بێدەنگە، بەڵام سوپای وڵاتەکەی شوێنپێی هەڵدەگرێت، دەیدۆزێتەوە و لەناوی دەبات.

رۆژی سێشەممە، 17ی ئاداری 2026، سوپای ئیسرائیل بە فەرمی ڕایگەیاند بە دوای موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای نوێی ئێران دەگەڕێن و دەیکەنە ئامانج.

لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان، عەمید ئافی دیفرین، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل گوتی: "ئێمە هیچ دەربارەی موجتەبا خامنەیی نازانین، گوێمان لێی نابێت و نایبینین، بەڵام دەتوانم تەنیا یەک شتتان پێ بڵێم: ئێمە شوێنپێی هەڵدەگرین، دەیدۆزینەوە و دەیکوژین."