خوان لاپۆرتا سوپاسی مێسی دەکات

خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا
خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا

خوان لاپۆرتا دوای هەڵبژاردنەوەی بۆ جاری سێیەم وەکو سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێدا سوپاسی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی پێشووی یانەکەی دەکات.

دوای کێبڕکێیەکی لە نێوان خوان لاپۆرتا و ڤیکتۆر فۆنت دوو پاڵێوراوی بەهێزی سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنا، دواجار خقان لاپۆرتا توانی بە جیاوازییەکی زۆری دەنگەکان، بۆ جاری سێیەم پۆستی سەرۆکایەتی یانە کەتەلۆنیەکە بەدەست بهێنێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن رکابەرەکانی لاپۆرتا هەڵمەتێکی گەورەیان لە دژی ئەو راگەیاند و لەو هەڵمەتە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی پێشووی یانەکەیان بەکارهێنا، بەڵام ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بڕیاریدا بێ دەنگی هەڵبژێرێت.

سەرۆکەکەی بارسا دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی 15ـی ئەم مانگە، بۆ جاری یەکەم پەیامێکی بڵاوکردەوە و لە پەیامەکەیدا سوپاسی لیۆنێل مێسی کرد، بەرامبەر هەڵبژاردنی بێ دەنگی و رایگەیاند لە داهاتوو کار بۆ ئەوە دەکات، پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو یاریزانە بەهێزتر بکات.

خوان لاپۆرتا بۆ جاری یەکەم لە ساڵی 2003 توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و ببێتە سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، دواتر ساڵی 2021 بۆ جاری دووەم توانی ئەو پۆستە بباتەوە و دواجاریش ئەمساڵ توانی هاتریک بکات و بۆ جاری سێیەم ببێتەوە سەرۆکی یانە کەتەلۆنیەکە.