ئارنۆڵد بە چوار ووشە وەڵامی توخێل دەداتەوە

ئالێکساندەر ئارنۆڵد
ئالێکساندەر ئارنۆڵد

ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد بەرگریکاری باڵی راستی ئینگلیزی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، دوای بردنەوەی یانەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە گەڕی 29ـی لالیگا، پەیامێکی چوار ووشەیی بڵاوکردەوە.

توماس توخێل راهێنەری ئەڵمانی هەڵبژاردەی ئینگلاند، بەم دواییە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەکەی بۆ دوو یاری دۆستانەی داهاتوو بڵاوکردەوە، لە لیستەکەدا ناوی ئارنۆلد بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید بوونی نەبوو، بۆیە سەرچاوەکانی نێوخۆیی ئینگلاند باس لەوە دەکەن، ئەو پەیامەی بەرگریکارەی یانە شاهانەکە بڵاویکردووەتەوە، راستەوخۆ ئاراستەی راهێنەری ئەڵمانی هەڵبژاردەکەی کردووە.

دوای بردنەوەکەیان لە یاری دێربی مەدرید، ئارنۆلد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیسنتاگرام چەند وێنەیەکی بە درێسی یانەکەی بڵاوکردووەتەوە و بە چوار ووشە نوسیویەتی '' مادرید، هیچی دیکە ''.

ئارنۆلد پێشتر بۆ جاری یەکەم لە ساڵی 2018 بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئینگلاند کراوە و  34 جاری یاری بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردووە و خاوەنی 4 گۆڵیشە، بەڵام لە دوایین شەش یاری بەهۆی پێکان نەیتوانیوە یاری بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکات.