لە تێکساس پاڵاوگەیەکی نەوت تەقییەوە

تەقینەوەیەکی بەهێز و ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە لە پاڵاوگەی نەوتی ڤالێرۆ لە شاری پۆرت ئارسەری ویلایەتی تێکساس روویدا، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ لای دانیشتوانی ناوچەکە.

پۆلیسی ناوچەکە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئامۆژگاری دانیشتوانی بەشی رۆژئاوای شاری پۆرت ئارسەری کردووە لە ناوماڵ و پەناگەکانیاندا بمێننەوە (Shelter-in-place) و نەیەنە دەرەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو تەقینەوە و دوکەڵە چڕەی لە کارگەی ڤالێرۆوە سەرچاوەی گرتووە.

میدیا ناوخۆییەکانی ئەمریکا، بە پشتبەستن بە لێدوانی دەسەڵاتدارانی ناوچەکە رایانگەیاندووە؛ تا ئێستا هیچ برینداربوونێک یان گیانلەدەستدانێک بەهۆی رووداوەکەوە تۆمار نەکراوە.