چوار یانە هەوڵی گواستنەوەی رۆدیگەر دەدەن
ئانتۆنی رۆدیگەر بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، هاوینی ئەمساڵی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و دەتوانێت بێ بەرامبەر ریزەکانی یانە شاهانەکە جێبهێڵێت، بەڵام یانەکەی ئامادەیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و چەند یانەیەکی دیکەش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، کارگێڕی یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیە گرێبەستی ئانتۆنیۆ رۆدیگەر بەرگریکاری یانەکەی بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە و بە مووچەی 5 ملیۆن یۆرۆ نوێ بکاتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە نایەوێت تا ئەو کاتەی چارەنوسی راهێنەری یانەکەی یەکلایی دەبێتەوە، بڕیار لە چارەنوسی خۆی بدات.
لەلایەکی دیکەوە مۆندۆدێپۆرتیڤۆ بڵاویشی کردەوە یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا ئەوانیش ئامادەن بەرگریکارە ئەڵمانیە، بۆ ماوەی دوو وەرزە بە مووچەی 10 بۆ 12 ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە ریزەکانی، بۆیە بە ئەگەرێکی زۆر ئەو یاریزانە 34 ساڵانە لە خولی ئیتاڵیا یاری بکات.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی بەریتانیا بڵاویان کردووەتەوە، هەر یەکە لە یانەکانی لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد، ئەو دوو یانەیەش هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئانتۆنیۆ رۆدیگەر بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی ریاڵ مەدرید دەدەن.