رۆدری ریال مەدرید ڕەتـنـاكاتەوە
لێدوانەكانی رۆدری هاندەرانی مان سیتی توڕە دەكات
رۆدری ناوەراستکاری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە لێدوانێكدا رەتی ناکاتەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات، دەشڵیت: پێشتر ئەزموونی خۆشم لە مەدرید هەبووە.
میدیایەكانی ئیسپانیا بە گەرمی باس لە هەوڵەكانی ریال مەدرید دەكەن بۆ گواستنەوەی رۆدری تەمەن 29 ساڵ، ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن یەكێكە لە ئامانجەكانی مێرەنگی بۆ گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵ.
لەچاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رادیۆی ئۆندا سیرۆی ئیسپانیا، پرسیار لە رۆدری ناوەراستکاری مانچێستەرسیتی لە بارەی پەیوەندیکردنی بە ریال مەدریدەوە لێکرا،
رۆدری گووتی: ساڵێک لە گرێبەستەکەم لەگەڵ مانچێستەرسیتی ماوە چاوەڕێدەکەم لەگەڵ یانەکەم دابنیشین و گفتووگۆ بکەین.
رۆدری خاوەنی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2024، گووتیشی: لە رابردوو لە ئاتڵێتیکۆمەدرید یاریم کردووە، بەڵام ریال مەدرید دەرگایەکی داخراو نییە یاریزانی زۆر گەورە ئەم رێگەیایەن هەڵبژاردووە، کێ دەتوانێت باشترین یانەی جیهان رەتبکاتەوە.
ئەم قسانەی رۆدری هاندەرانی مانچێستەرسیتی تووڕە کردووە لە کاتێکدا لە سێ وەرزی رابردوو، ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ مانچێستەرسیتی دوورخستووەتەوە.