ئاسایشی هه‌ولێر روونكردنه‌وه له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی شه‌وی رابردوو ده‌دات
تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیركراوه و ده‌ستیش به‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌دا گیراوه

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌وی رابردوو له شاری هه‌ولێر ته‌قه‌ی له ماڵی خه‌زووری كردبوو، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی خاتووناوه‌ی شاری هه‌ولێر ته‌قه‌ی له خه‌زووری كردبوو، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی 5ی حه‌سارۆكه و له‌كاتی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا ئۆتۆمبێلی كۆمپانیای تایبه‌ت به كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاكی به‌كارهێناوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئێستا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیركراوه و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر:

شەوی رابردوو لە هەولێر کەسێك لەنێو ئۆتۆمبێلی پاککردنەوە تەقەی لە ماڵی خەزووری کرد و، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ خۆی رادەستی ئاسایش کرد.
H.B