حزبوڵڵای لوبنانی کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیلی راگەیاند

حزبوڵلای لوبنانی رایگەیاند، لە شەو و رۆژی رابردوودا دەیان هێرشی مووشەکی و درۆنی کردووەتە سەر ئیسرائیل و ژمارەیەکی زۆر سەربازییان کوژراون و برینداربوون.

ناوەندی راگەیاندنی حزبوڵڵای لوبنانی رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 35 جار باشووری ئیسرائیلیان بە درۆن و مووشەک بۆردوومان کردووە.

حزبوڵڵای لوبنانی ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئەنجامی هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژراون و برینداربوون، هەروەها لە درێژەی چالاکییە سەربازییەکانیان دژی داگیرکاری سوپای ئیسرائیل چەند تانکێکی جۆری مێرکاڤایان لە باشووری لوبنان تێکشکاندووە.

لە 16ـی ئاداری 2026، سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر باشووری لوبنان دەستپێکرد و ئامنجیەتی تاوەکوو رووباری لیتانی کۆنترۆڵ بکات کە 30 کیلۆمەتر لە سنووری ئیسرائیل دوورە، هەروەها لەو ئۆپەراسیۆنە تاوەکو ئێستا پێنج سەربازییان کوژراوە و 50 ـی دیکەش بریندار بوون.