جەنگی ئێران چارەنووسی سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا یەکلایی دەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەناو کۆمارییەکاندا بەدواداچوونی کردووە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات؛ جەنگی ئێران ناسنامەی سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا دیاریی دەکات ئایا جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆک دەبێتە سەرۆکی داهاتوو یاخود مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوە، کە هاوکات راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەشە.

جەی دی ڤانس و مارکۆ روبیۆ دیدگای جیاوازیان لەبارەی جەنگی ئێرانەوە هەیە، جەی دی ڤانس لەگەڵ ئەوەی بە ئاشکرا رەخنەی لە ترەمپ نەگرتووە، بەڵام لەگەڵ دانوستان و رێککەوتنە لەگەڵ تاران نەک درێژکردنەوەی شەڕ و زیاترکردنی ئاڵۆزییەکان. 

بەگوێرەی رۆیتەرز جەی دی ڤانس لەو جۆرە کەسایەتییانەیە کە دەیەوێت ئەمریکا لە شەڕەوە تێوەنەگلێت، هەر لەسەرەتاشەوە لەگەڵ جەنگی ئێران نەبووە، لەبەرامبەردا مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا یەکێکە لە پاڵپشتیکارە سەرسەختەکانی جەنگی ئێران، هەروەها یەکێکیشە لەو کەسانەی ترەمپی هاندا بچێتە شەڕەوە.

رۆیتەرز سەرنجی خستووەتەسەر ئەوەی؛ دەرئەنجامەکانی جەنگی ئێران کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر چانسی ئەم دوو کەسایەتییە دەبێت بۆ چوونە ناو کۆشکی سی لەدوای دۆناڵد ترەمپ.