سوپای بەحرەین: سەدان مووشەک و درۆنی ئێرانیمان تێکشکاندووە

ئەمڕۆ دووشەممە (30ـی ئاداری 2026)، سوپای بەحرەین رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئێرانەوە تاوەکوو ئێستا، 182 مووشەک و 398 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بەرپەرچ داوەتەوە و تێکشکاندووە.

ئاماژەی بەوەش دا، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی بە وردی چاودێریی دەستدرێژییەکانی ئێران دەکەن لە سەرەتای دەستپێکردنیانەوە لە 28ـی شوبات.

رۆژی یەکشەممەی رابردووش (29ـی ئادار)، هێزی بەرگریی بەحرەین بڵاوی کردەوە، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی 174 مووشەک و 391 درۆنیان تێکشکاندووە. 

فەرماندەییی گشتیی هێزی بەرگریی بەحرەین جەختی لەوەش کردەوە، بەکارهێنانی مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ بەئامانجگرتنی ناوچە مەدەنییەکان و موڵکی تایبەت، پێشێلکارییەکی روونی یاسای نێودەوڵەتیی مرۆیی و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە و هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە.

هاوکات فەرماندەیییەکە داوای لە هەمووان کرد پابەندی زۆرترین رێکاری خۆپارێزی بن بۆ پاراستنی سەلامەتییان و بە تەواوی لە ناوچە زیانبەرکەوتووەکان و تەنە گوماناوییەکان دوور بکەونەوە. هەروەها داوای کرد وێنەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و شوێنی کەوتنەخوارەوەی پاشماوەکان نەگرن و دەنگۆ بڵاو نەکەنەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا جەخت لەسەر وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوە فەرمییەکان و چاودێریکردنی میدیا فەرمی و حکوومییەکان کرایەوە بۆ وەرگرتنی هۆشداری و رێنماییەکان.

لە 28ـی شوباتەوە، بەحرەین و وڵاتانی کەنداو و ئوردن رووبەڕووی هێرشی درۆن و مووشەکی دەبنەوە لەلایەن ئێرانەوە. ئەمەش بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی چەندین کەس و زیانگەیاندن بە ژێرخانی مەدەنی، لەوانە فڕۆکەخانە و بەندەر و باڵەخانە جیاوازەکان. ئەو وڵاتانەش بەردەوام سەرکۆنەی هێرشەکان دەکەن و داوای راگرتنیان دەکەن.

تاران هۆکاری ئەم هێرشانە بۆ بەئامانجگرتنی بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەگەڕێنێتەوە، وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی، بەهۆیەوە سەدان کەس کوژراون، لە سەروویانەوە عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران و چەندین بەرپرسی