یاریزانانی ئارسێناڵ بە کۆمەڵ هەڵبژاردەکانیان جێدەهێڵن
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو 11 یاریزانی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی، ئەوانەی بانگهێشتی هەڵبژاردەکانیان کرابوون بە مەبەستی ئەنجامدانی یاری دۆستانە و ئامادەکاری، پێشوەختە و پێشکۆتایی هاتنی وادەی یارییە ئامادەکاری و دۆستانەکان، ریزەکانی هەڵبژاردەکانیان جێهێشت و گەڕانەوە لەندەن.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، پێدەچێت ئەم هەنگاوەی یاریزانانی یانەی ئارسێناڵ، پلانێک بێت لەلایەن راهێنەری یانەکە ئەویش بەهۆی هەستیاری دۆخی یانەکە لەم وەرزە، بۆیە یاریزانەکان گەڕاونەتەوە و بەشداری ئامادەکارییەکانی یانەکەیان دەکەن.
ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردەوە گوایە بەشێک لە یاریزانەکان بەهۆی هەست کردن بە پێکان و ئازار کامپی مەشقی هەڵبژاردەکانیان جێهێشتووە و گەڕانەتەوە لەندەن، 11 یاریزانەکەش بریتین لە: مارتین ئۆدێگارد، مارتینێلی، لیاناردۆ ترۆسارد، ویلیام سالیبا، گابریێل ماگالێس، ئێزی، یورین تێمبەر، بوکایۆ ساکا، نونی مادویکی، هینکاپێ و هەروەها مارتن زوبێمێندی.
یانەی ئارسێناڵ لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە کۆی 31 یاری و 7 گەڕ پێشکۆتایی هاتنی خولەکە، بە کۆکردنەوەی 70 خاڵ و بە جیاوازی 9 خاڵ لەگەڵ مانچێستەر سیتی دووەمی ریزبەندی پێشەنگی خولەکەی گرتووە.