خانمە یاریزانێک منداڵەکەی گیانی لەدەستدا

مایسی بۆ کیارنس
مایسی بۆ کیارنس

مایسی بۆ کیارنس خانمە یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلاند و یانەی ئاستۆن ڤیلای ئەم وڵاتە رایگەیاند، کۆرپەکەی پێش ئەوەی لەدایک بێت لە زگی خۆیدا گیانی لەدەستداوە.

مایسی خانمە یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلاند لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردەوە '' بەداخەوە کۆرپەکەمان پێش ئەوەی لەدایک بێت گیانی لەدەستداوە، هەفتەکانی ڕابردوو پڕ بوون لە جۆرێک لە خەم کە ڕوونکردنەوەیەکی قورسە، هێشتا هەوڵدەدەین لەگەڵ ئەم رووداوە ناخۆش و چاوەڕواننەکراوە خۆمان بگونجێنین ''.

ئەو خانمە یاریزانە سەرەتای ئەم مانگە ئاشکرای کرد دوو گیانە و لەگەڵ خۆشەویستەکەی لیام والش چاوەڕێ لەدایکبوونی کۆرپەکەیان دەکەن، بەڵام کۆرپەکەیان پێش ئەوەی لەدایک بوون لە زگی دایکیدا کۆچی دوایی کرد.

مایسی تەمەن 24 ساڵان ساڵی رابردوو بۆ جاری یەکەم، بانگهێشتی هەڵبژاردەی خانمانی ئینگلاند کرا و لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەشداری 4 یاری کرد، هەروەها ئەو خانمە یاریزانە ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی ئاستۆن ڤیلا، بەشداری 15 یاری کردووە و خاوەنی دوو ئاسیستە.