ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له راهێنه‌رایه‌تی زاخۆ راگه‌یاند

ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو دەستی لە راهێنەرایەتی یانەی زاخۆ کێشایەوە.
ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح له لێدوانێکی تایبەتی بۆ كوردستان٢٤ لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەکەی دەڵێت 'پێش یارییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی یانه‌ی زاخۆ به‌رامبه‌ر قاسم بە ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی زاخۆم راگەیاند بەهۆی چەند بابەتێکی کەسی ئەم یارییە دوایین یاریی من دەبێت و ناتوانم لەگەڵ یانەکە بەردەوام بم و داوای لێبوردنم لە دەستەی کارگێڕی یانەکە خواست'.
هەروەها ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح بە کوردستان٢٤ی راگەیاند 'ئێستا گه‌ڕاومه‌ته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆم و له به‌غدام و سبه‌ی ناچمە دیوانییه'.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان٢٤ یانه‌ی زاخۆ به‌بێ ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌ڵاح بۆ یاری داهاتووی خولی نایابی عێراقی گه‌شتی شاری دیوانییه‌ی كردووه و کە سبه‌ی پێنجشه‌ممه كاتژمێر دووی دوای نیوه‌ڕۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی دیوانییه ده‌بێته‌وه و ده‌بێته یه‌كه‌مین یاری زاخۆ له‌م وه‌رزه به‌بێ ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح ئه‌نجامی ده‌دات.
ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح له هاوینی رابردوو ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی زاخۆی بۆ خولی نایابی عێراق وه‌رگرت، له‌گه‌ڵ زاخۆ له كۆی 14 یاری 5 بردنه‌وه، 7 به‌رامبه‌ربوون و 2 شكستی تۆمار كرد و به كۆكردنه‌وه‌ی 22 خاڵ له ریزبه‌ندی شه‌شه‌می خوله‌كه جێگیر كرد و ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی له یانه‌ی زاخۆ كرد.