یاریزانێک گیانی لەدەستدا 20 یاریزانیش بریندار بوون

تیپی گادیاگای سەنیگالی
تیپی گادیاگای سەنیگالی

لە سەنیگال بەهۆی روداوێکی هاتووچۆ، یاریزانێکی تیپێکی پلە دووی ئەم وڵاتە گیانی لەدەستدا لە هەمان کاتدا 20 یاریزانی دیکەی ئەو یانەیە گیانیان لەدەستدا.

رۆژنامەی سەنیگالی Le Soleil بڵاویکردەوە، پاسی تیپی پلە دووی گادیاگا لە کاتی گەڕانەوەیان لە خۆرهەڵاتی وڵاتەکەیان نزیک گوندی بالا تووشی روداوی هاتووچۆ دەبێت، بەم هۆیەوە گۆڵپارێزی ئەو یانەیە بە ناوی سێرینێ فالو دیێ بە سەختی بریندار دەبێت و دواجار پێش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە لەو روداوە 20 یاریزانی دیکە و دەستەی راهێنەری ئەو یانەیە بریندار بوون، هەروەها برینی بەشێکیان قورسە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری تامباکوندا لەژێر چاودێری پزیکشدان.