هیچ یانەیەک توانای گواستنەوەی میسی نیە

لیۆنێل میسی
لیۆنێل میسی

 

K24 – هەولێر

لیۆنێل میسی، گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا تاوەکو ئێستا چارەنوسی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو یەکلایی نەکردووەتەوە و دەنگۆیەکیش هەیە یانەکانی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا و مانچێستەر سیتی ئینگلیزی هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، زۆر یانە هەن کە ئارەزوویان گۆڵکارە مێژووییەکەی بارسا وەرزی داهاتوو یارییان بۆ بکات، بەڵام گەورەترین کێشە لە بەردەمیان موچەکەیەتی، چونکە لیۆ ئێستا هەفتانە 500 هەزار پاوەند وەکو موچەکەیەتی و لەم بارودۆخەدا ئەستەکە یانە زلهێزەکانی وەکو سان جێرمان و مان سیتیش توانای ئەوەیان هەبێت ئەو موچە زۆرە بە یاریزانێک بدەن.

سەڕارەی ئەم گرفتەش، لیۆناردۆ بەڕێوەبەری وەرزشی لە یانەی پاریس سانجێرمان رایگەیاندووە ئەوان ئامادەن پێشوازی لە میسی بکەن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت هاوینی داهاتوو، هاوینێکی گەرم و مێژوویی بێت.