ئیسرائیل: زیاتر لە دوو هەزار هێرشمان کردووەتە سەر حزبوڵڵای لوبنانی

ئێفی دێفرین، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتوودا کەرتی پیشەسازی سەربازی ئێران لەناودەبەن، چونکە ئەو کەرتە هەڕەشەی وجودی لەسەر ئیسرائیل دروستدەکات، گوتیشی، زیاتر لە دووهەزار هێرشمان کردووەتە سەر حزبوڵڵای لوبنانی.

ئێفی دێفرین، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە لیدوانێکدا رایگەیاند، هێزەکانمان تا ئێستا دوو هەزار و 500 ئامانجیان لەناوخۆی لوبنان بۆردوومان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هێرشەکانمان کۆتاییمان بە 900 چەکداری ‌‌حزبوڵڵا هێناوە، لە ئێرانیش بەردەوامین لە بۆردوومانکردنی پێگەکانی دەسەڵات و لەناوبردنی ئەو هەڕەشە وجودیەی کە لە سەرمانە، لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا پیشەسازی سەربازی ئێران لەناودەبەین، ئەو پیشەسازیەی چەک بۆ رژێمی ئێران دروستدەکەن تا هێرشی پێبکەنەسەر ئیسرائیل.