سێنتکۆم: هێزی دەریایی و ئاسمانی ئێران توانای نەماوە
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) نوێترین هەڵسەنگاندنی سەربازیی خۆی لەبارەی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان بڵاوکردەوە، رایگەیاند، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەیان چوەتە هەفتەی پێنجەمەوە و ئەنجامی زۆر گەورەی بەدەستهێناوە.
پێنجشەممە 2ـی نیسانی 2026، براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەییی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، لە هەڵسەنگاندنێکدا بۆ کار و چالاکیەکانی سوپای ئێران لە ماوەی جەنگدا گوتی: "ئێستا لە هەفتەی پێنجەمی ئۆپراسیۆنەکەمانداین، بە گوێرەی هەڵسەنگاندنی کارایی من، ئێمە پێشکەوتنی حاشاهەڵنەگرمان بەدەستهێناوە، چیتر نابینین هێزە دەریاییەکانی ئێران لە ئاودا بن و هاتوچۆ بکەن، هەروەها نابینین فڕۆکەکانیان بە ئاسماندا بفڕن".
ئەو فەرماندەیەی سێنتکۆم جەختیشی کردەوە، تواناکانی دوژمن بە توندی لاواز کراون و گوتی: "سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی و موشەکیی ئێران بە شێوەیەکی بەرفراوان تێکشکێندراون".
ئەم لێدوانانەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ئاماژەیە بۆ سەرکەوتنی ستراتیژیی ئۆپەراسیۆنەکان لە پەکخستنی توانای سەربازیی ئەو لایەنانەی کە هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە و رێڕەوە ئاوییەکان دەکەن.