هەناردەی یەک ساڵی عێراق بۆ بەڕازیل زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار بووە
بەپێی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بازرگانی نێودەوڵەتی، قەبارەی هەناردەی عێراق بۆ بەڕازیل لە ساڵی 2025دا گەیشتووەتە نزیکەی 3.6 ملیۆن دۆلار، ئەم هەناردەیەش بە پلەی یەکەم پشتی بە نەوتی خاو و هەندێک لە بەرهەمە کانزاییەکان بەستووە.
ئەو داتایانەی ئاشکرا کراون ئاماژە بەوە دەکەن، بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بۆ بەڕازیل لەو ساڵەدا کەمبووە و لە 34 هەزار بەرمیل تێپەڕی نەکردووە، ئەم بڕە بەراورد بە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ وڵاتانی ئەوروپی وەک یۆنان و ئیسپانیا، رێژەیەکی زۆر کەم بووە.
لە بەرامبەردا، هەناردەی بەڕازیل بۆ عێراق زۆر زیاتر بووە و گەیشتووەتە نزیکەی 1.49 ملیار دۆلار گرنگترین ئەو کاڵایانەی لە بەڕازیلەوە هاتوون بریتی بوون لە بەرهەمە خۆراکییەکان، رۆن و زەیتەکان و گۆشت.
ئەم ئامارانە دەریدەخەن کە هەرچەندە هاوسەنگییەک لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە، بەڵام ئەم هاوسەنگییە تەنیا لە رووی بەهاوەیە نەک لە رووی جۆری بەرهەمەکانەوە، چونکە جیاوازییەکی گەورە لە نێوان کاڵا هەناردەکراوەکانی هەردوولادا دەبینرێت.