لیندزی گراهام: ترەمپ تەنیا سەرکردەیە کە بتوانێت هەڵەکانی رابردوو راست بکاتەوە

لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە لێدوانێکی نوێدا پشتگیرییەکی بەهێزی بۆ دۆناڵد ترەمپ دەربڕی و رایگەیاند؛ ترەمپ لەسەر رێڕەوێکی دروستە بۆ چاککردنی ئەو زیانانەی بەهۆی "سەرکردایەتییە لاوازەکەی پێش خۆی" دروست بوون.

گراهام جەختی کردەوە، دۆناڵد ترەمپ ئێستا "پیاوی گونجاوە بۆ کاتێکی گونجاو" و ئاماژەی بەوە دا، ئەو دەتوانێت ئەو هەڵە و کەموکوڕیانە راست بکاتەوە کە لە سەردەمی ئیدارەکانی پێشوودا روویانداوە.

ئەم لێدوانەی گراهام لە کاتێکدایە ململانێ سیاسییەکان لە ئەمریکا گەرمبوونی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن و لایەنگرانی ترەمپ ئەو بە تەنیا هیوای گۆڕانکاریی ریشەیی لە وڵاتدا دەبینن.