ترەمپ: ئەمشەو شارستانییەتێک بە تەواوەتی لەناو دەچێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

سرۆکی ئەمریکا هۆشداریی لەناوچوونی شارستانییەتێکی تەواو دەدات و رایدەگەیەنێت، کۆتایی بە 47 ساڵ لە گەندەڵی و مەرگ هێندراوە و پرۆسەی گۆڕینی رژێم لە ئێران دەستی پێ کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 07ـی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لــــە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیاڵ" پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، ئەمشەو شارستانییەتێکی تەواو لەناو دەچێت و هەرگیز ناگەڕێتەوە، هەرچەندە نایەوێت ئەوە روو بدات، بەڵام پێدەچێت روو بدات.

سەرۆکی ئەمریکا روونیشی کردەوە، ئێستا گۆڕانکارییەکی تەواوەتی و ریشەیی لە رژێمدا رووی داوە، بە جۆرێک عەقڵی جیاواز و زیرەکتر و کەمتر توندڕەو زاڵ بوون، بۆیە رەنگە شتێکی شۆڕشگێڕانەی سەرسوڕهێنەر روو بدات.

دۆناڵد ترەمپ ئەوەشی خستە روو، ئەمشەو هەموو شتێک دەردەکەوێت و دەبێتە یەکێک لە گرنگترین ساتەکان لە مێژووی درێژ و ئاڵۆزی جیهاندا.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، 47 ساڵ لە سەرانە و گەندەڵی و مەرگ لە کۆتاییدا کۆتایی دێت و هیوای پاراستنیشی بۆ گەلی ئێران خواست.

مۆڵەتەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئێران سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی هورمز و گەیشتن بە رێککەوتن کە تا کاتژمێر 03:00 بەرەبەیانیی سبەی چوارشەممەیە، خەریکە بەرەو کۆتایی دەچێت.

 

دەقی پەیامەکەی ترەمپ: 

ئەمشەو شارستانییەتێکی تەواو لەناو دەچێت، هەرگیز جارێکی دیکە ناگەڕێندرێتەوە. نامەوێت ئەوە روو بدات، بەڵام پێدەچێت روو بدات. لەگەڵ ئەوەشدا، ئێستا گۆڕانکارییەکی تەواوەتی و ریشەییمان لە رژێمدا هەیە، لەو شوێنەی عەقڵی جیاواز و زیرەکتر و کەمتر توندڕەو زاڵن، رەنگە شتێکی شۆڕشگێڕانەی سەرسوڕهێنەر روو بدات، کێ دەزانێت؟ ئەمشەو بۆمان دەردەکەوێت، یەکێک لە گرنگترین ساتەکان لە مێژووی درێژ و ئاڵۆزی جیهاندا. 47 ساڵ لە زۆرداری، گەندەڵی و مەرگ لە کۆتاییدا کۆتایی دێت. خوا گەلی مەزنی ئێران بپارێزێت!