ئاکرێ پارێزگاری لە پێشەنگایەتی خولی پلە سێی عێراق کرد

یانەی وەرزشی ئاکرێ
یانەی وەرزشی ئاکرێ

یانەکانی شێروانە و ئاکرێ لە کۆمەڵەی یەکەمی خولی یانە پلە سێیەکانی عێراق و گەڕی پێنجەمی خولەکە، لە شاری کەلار رووبەڕووی یەکتری بونەوە و لە کۆتاییدا ئاکرێ توانی، یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لە خاوەن یاریگا بباتەوە.

یانەی ئاکرێ پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەمی خولی یانە پلە سێیەکانی عێراق، دوای چوار بردنەوەی لەسەر یەک لە چوار یاری قۆناغی کۆتایی خولەکە، ئەمجارەیان لە گەڕی پێنجەم و لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی شێروانە، لە کۆتاییدا سێ خاڵی ئەو یارییەشیان بەدەستهێنا.

نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ئاکرێ کۆتایی هات و تاکە گۆڵەکەش سەفین عەبدولخاڵق لە خولەکی 15 تۆماری کرد. پاشان نیوەی دووەم لە خولەکی 83 ئاکرێ گۆڵی دووەمیشی کرد.

لە بەردەوامی یارییەکە لە خولەکی 96 محەمەد جەلال یاریزانی یانەی شێروانە بە کارتی سوور لە یارییەکە دەکرا، یانەی خاوەن یاریگا سەرەڕای دەرکردنی یاریزانێکیان، لە خولەکی 99 لە رێگەی پەیام ئەحمەد گۆڵێکیان کرد، بەڵام لە کۆتاییدا تووشی دۆڕان بوون.

یانەی ئاکرێ بەم بردنەوەیە لە پێنج یاری رابردووی کۆی خاڵەکانی گەیاندە 15 خاڵ و پارێزگاری لە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی یەکەمی خولی یانە پلە سێیەکانی عێراق کرد. لە بەرامبەردا شێروانە تووشی یەکەم دۆڕان بوو و ئەو یانەیەش، بە کۆکردنەوەی 8 خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکە دێت.

یارییەکانی داهاتووی یانەی ئاکرێ:

15/4/2026
ئاکرێ - ئارارات

30/4/2026
شەبابی دوور - ئاکرێ

12/5/2026
ئاکرێ - زەعفەرانییە

یارییەکانی داهاتووی یانەی شێروانە:

15/4/2026
شارەبان - ئاکرێ

23/4/2026
شێروانە - هەڵەبجە

30/4/2026
سۆلاڤ - شێروانە

12/5/2026
حەبانیە سومد - شێروانە